مەودا میدیا-
لە ئاگادارییەكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند” دوو كامێرای نوێی چاودێریی خێرایی لە شەقامی “هەواری شار” لە ئەندەرپاسی والی بە هەردوو ئاراستەكەدا چالاك دەكرێن”.
دەقی ئاگادارییەكە:
ئاگادارییەك بۆ شۆفێران سەبارەت بە كەوتنەكاری دوو كامێرای چاودێری خێرایی لە شەقامی هەواری شار.
بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گشتی و كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ، لە رۆژی یەكشەممە 22/2/2026ـەوە دوو كامێرای چاودێریی خێرایی لە شەقامی “هەواری شار” لە ئەندەرپاسی والی بە هەردوو ئاراستە چالاك دەكرێن و پێویستە شۆفێران پابەندی خێرایی دیاریكراو بن كە ئامانج لێی كۆنترۆڵكردنی تیژڕەوی و پاراستنی گیانی شۆفێران و سەرنشینانە.
ئ پ