ترەمپ: هیواخوازم دەست بەسەر نەوتی ئێراندا بگرم

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد ئێران بە زۆربەی بڕگەکانی 15 خاڵەییەکەی واشنتۆن رازی بووە و پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوودا بگەنە رێککەوتن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “هیواخوازە بتوانن دەست بەسەر دوورگەی خارگی ئێراندا بگرن کە ناوەندی هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داوایان لە ئێران کردووە بە تەواوی دەستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکانی ببێت و ئەو بڕە یۆرانیۆمەی کە لە وێستگەکانی نەتەنز، فۆردۆ و ئیسفەهان بەرهەمیهێناون رادەستی بکات”.

ئەوەشی خستەڕوو “دانووستانەکان بە هەردوو شێوازی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە رێگەی نێردراوەکانەوە بەردەوامن و پرۆسەکە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان