فایەق زێدان: لێکدانەوەی هەڵە بۆ دەستوور دەکرێت

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ئاشکرایکرد لێدانەوەی هەڵە بۆ دەقە دەستوورییەکانی تایبەت بە دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتدا لە هەرێمی کوردستان کراوە.

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند “برا کوردەکان بە جۆرێک لێکدانەوە بۆ دەستوور دەکەن کە لە بەرژەوەندیی هەرێمدایە، کە هەرێم دەسەڵاتی تەواوی هەیە لە دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەڵامی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان ئەوەبووە کە سامانە سرووشتییەکان بەپێی دەستوور موڵکی هەموو عیراقییەکانن، بۆیە دەبێت مامەڵەکردن پێیانەوە لە دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیدا بێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “بۆیە لە چەندین بۆنەدا داوایانکردووە ئەو دەقە دەستوورییانە هەموار بکرێنەوە کە بوونەتەهۆی کێشە سیاسییەکان لە ناوخۆی عیراقدا، لەوانەش دەقەکانی تایبەت بە دەسەڵاتی هەرێم لە دەرهێنان و مامەڵەکردن بە سامانە سرووشتییەکانەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان