خۆتان بۆ شەپۆلی گەرمای بەهێز ئامادە بكەن

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی، لە مانگەكانی حەوت و هەشدا شەپۆلی گەرمای زۆر بەهێز روودەكاتە ناوچەكە و گەرماكەش بێزاركەر دەبێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند” بەپێی پێشبینییەكان پێدەچێت لە مانگەكانی حەوت و هەشت بە تایبەت مانگی هەشت شەپۆلی گەرمای زۆر بەهێز و تاقەتپڕوكین روو لە ناوچەكەمان بكات”.

وتیشی” هەرچەندە شەپۆلەكان زۆر گەرم و بەهێز دەبن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كورتخایەن دەبن و درێژە ناكێشێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” ئەم بارستە هەوا فێنكەی كە ماوەی دوو رۆژە رووی لە ناوچەكە كردووە سبەی كۆتایی دێـت و هەر لە سبەینێشەوە شەپۆلێكی گەرما ناوچەكە دەگرێتەوە و پلەكانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ‌ و ئەمڕۆ چەند پلەیەك بەرزتر دەبنەوە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان