مەودا میدیا-
ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە دوایین ساتدا هێرشی سەربازیی بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن راگرت.
باس لەوەشکراوە، ترالەمپ لە نێوان خواستی هاوکاریکردنی سعودیە و دوورکەوتنەوە لە جەنگێکی نوێدا بووەو ترسی هەبووە بە هێرشکردنە سەر یەمەن سندوقی بەڵاکان لە ناوچەکەدا بکاتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو “حوسییەکان رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر ئەوەی شەڕ لە دژی ئەمەریکا نەکەن”.
رۆژی رابردووتر سەرۆکی ئەمەریکا باسی لەوەکرد، حوسییەکان دڵنیاییان کردوینەتەوە هێرش ناکەنە سەرمان.
ع