ئێران لە بەرامبەر هەڕەشە و سزاكان پاشەكشە ناكات

مەودا میدیا-
بەرپرسێكی ئێران دووپاتیدەكاتەوە كە وڵاتەكەی لە بەرامبەر هەڕەشە و گەمارۆكان پاشەكشە ناكات و وەڵامدانەوەی ورد و خێرای بۆ هەر دەستدرێژییەك دەبێت كە وڵاتەكەی بكاتە ئامانج.

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە میانی دانیشتنی كراوەی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “سەردەمی تۆقاندن و هەڕەشە بۆ لەناوبردنی ئێران تێپەڕیوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد “هیچ كەس و وڵاتێك لە ناوچەكەدا نەوت نافرۆشێت ئەگەر ئێران نەتوانێت هی خۆی بفرۆشێت، چونكە گەرەنتی نەكردنی ئاسایشی ئێران بە واتای شكستهێنان لە گەرەنتیكردنی ئاسایشی ژێرخانی ناوچەكە دێت”.

قالیباف رەخنەی لە قسەكانی سەرۆكی ئەمەریكا سەبارەت بە گەرووی هورمز و تێپەڕبوونی كەشتییەكان بەو گەرووەكەدا گرت و بە دووبارەكردنەوەی بانگەشەكانی رابردووی زانی”.
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بە لێدوانی بەرپرسانی ئەمەریكا كردووە لە كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و دەڵێت “ئەوە نیشانی دەدات كە واشنتۆن هەڵسوكەوتی خۆی بەرامبەر بە تاران نەگۆڕیوە”.

دووپاتیشی كردەوە كە “وڵاتەكەی هەرگیز بەهۆی هەڕەشە یان ئابڵوقەكانەوە پاشەكشە ناكات و هەركەسیش تاقییان بكاتەوە رووبەڕووی وەڵامی توند دەبیتەوە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان