مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، ئەم هەفتەیە چەند خزمەتگوزارییەكی نوێ لە ئەپڵیكەیشنی پسوولەی خۆراك بەردەست دەبێت و هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەیەوە ئەو مامەڵانە ئەنجام بدەن.
پێشتر لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند” چەند خزمەتگوزارییەكی نوێ لە ئەپڵیكەیشنی پسووڵەی خۆراك بەردەست دەخرێت، بەپێی راگەیەنراوەكەش لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە واتا لە سبەینێ یەكشەممەوە خزمەتگوزارییەكان كارا دەبن”.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە” خزمەتگوزارییە نوێیەكان هەندێكیان تایبەتن بە گواستنەوە و جیاكردنەوە و پۆلێنكردنی پسووڵەی خۆراك بۆ ئەو هاوسەرانەی كە تازە ژیانی هاوسەرگیرییان پێكهێناوە كە لە قۆناغی یەكەمدا دەتوانن مامەڵەكانی جیاكردنەوە و گواستنەوەی ناوی خۆیان لە رێگەی ئەپڵیكەیشنی پسوولەی خۆراكەوە ئەنجام بدەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” گواستنەوەی ناو لە بریكارێكەوە بۆ بریكارێكی تر لە ناوخۆی هەمان پارێزگادا و گواستنەوەی ناو لە بریكارێكەوە بۆ بریكارێكی تر لە دەرەوەی پارێزگاكان، دوو خزمەتگوزاری تری نوێن كە لەم هەفتەیەوە بۆ ئەپڵیكەیشنەكە زیاد دەبن”.
ئ پ