محەمەد حاجی مەحمود: کێشەی کورد بووە بە پاڕانەوە لەبەغدا

مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد لە هەر پارچەیەكی كوردستان، كورد چەكی دانا، بزمار لە تابووتی خۆی دەدات، کورد لە دیموكراتی تێنەگەیشتووە، دیموكراتی لە زیانی كوردە، دەبێت واز لەو لێدوانە سواو و كۆنانەی دیموكراتی و مافی مرۆڤ بهێنن چونکە تەنها لای میللەتە بێدەسەڵاتەكان هەیە.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “عیراق خۆی هیچ نییە، نە سەروەریی هەیە، نە هێزی هەیە، سوپای توركیا لایەكی وڵاتەکەی داگیركردووە، ئاسمانی عیراق لەدەستی ئەمەریكادایەو نەوتەكەشی دەفرۆشێت، زەویەكەشی لەژێر دەستی ئێراندایە، وڵاتانی عەرەبی بە گشتیی وڵات نین”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “شەڕ لە ئێران و ئەمەریكایە، بەڵام نەوت و بەنزین و سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان نامێنێت و گران دەبێت، دوێنێ لای بەنزینخانەیەكەوە رەت بوون (10) كیلۆمەتر سەرەی بەنزین گیرابوو، بۆیە پێویستە كورد بۆخۆی واز لە بەغدا بێنێت و خۆی خۆی بەڕێوەبەرێت و ئیرادەی خۆی بەهێز بكات”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەو شتانە خەیاڵە، نە توركیا نیازی وای هەیە كێشەی كورد چارەسەر بكات، نە كوردیش بە دیموكراسی دەتوانێت كێشەكانی چارەسەر بكات، لە هەر پارچەیەكی كوردستان، كورد چەكی دانا، ئەوە بزمار لە تابووتی خۆی دەدات، كورد كە ئیرادەی هەبوو لە رۆژئاوا، داعشی تێكشكاند، ئەوانەی ئێستا بەردەهاون لە رۆژئاوا ئەوانە نوێنەرایەتی كورد دەكەن، سەركردایەتی كورد لە رۆژئاوا روخاوە و ئیرادەی لەدەستداوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان