مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى ئه‌و هه‌وڵانه له باره‌ى تێكدانى دۆخى سیاسی، هاوكات شارچییه‌تیی و هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر سلێمانى له لایه‌ن میدیا سێبه‌ره‌كانییه‌وه، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌ته‌واوی یه‌كڕیزى نێوماڵى كوردى تێكداوه.
سه‌روان عه‌بدولعه‌زیز، چاودێرى سیاسیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌و هه‌وڵه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوو له لایه‌ن میدیاكانى نزیك له پارتى و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر سلێمانی، به ته‌واویی شارچییه‌تیی ئه‌و حزبه‌ى تۆختركردهوه”.
وتیشى “میدیا سێبه‌ره‌كانى ئه‌و حزبه به ته‌واویی دژایه‌تیی سلێمانى ده‌كه‌ن، به‌ڵام له راستیدا ناتوانن له گه‌وره‌یی سلێمانی كه‌مبكه‌نه‌وه و سلێمانی به ئه‌وان ناشیرین نابێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌وه‌ى میدیاكانی پارتى ده‌یكه‌ن، جێبه‌جێكردنى سیاسه‌تی حزبه‌كه‌یانه، به‌هۆى ئه‌و سیاسهتهشهوه، پارتى بووه‌ته هۆكاریی تێكچوونى یه‌كڕیزیی نێوماڵى كورد”.
ع