مه‌ودا میدیا-
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، پێده‌چێت له كاتژمێره‌كانى داهاتوو، ده‌نگۆى برینداربوونى موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌رى باڵاى ئێران كه دوو رۆژه دیاریكراوه بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى فه‌رمیی له‌و باره‌وه بوونى نییه.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى پشتڕاستكراوه‌ى بۆ هه‌واڵى برینداربوونى موجته‌با نییه.
موجته‌با خامنەیی تەمەن 56 ساڵ لە دوای دەستبەکاربوونی وەک رێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی لە چەند رۆژێک لەمەوبەرەوە لە هیچ تۆمارێکی ڤیدیۆیی و بۆنەیەکی گشتیدا دەرنەکەوتووە و هەروەها هیچ لێدوانێکی فەرمیشی نه‌بووه.
له لایه‌كى تره‌وه رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشت بەستن بە کاربەدەستانی ئێران و ئیسرائیل بڵاویکردۆتەوە کە موجتەبا خامنەیی لە کاتی هێرشە سەرەتاییەکانی شەڕدا کە لە 28ى بەفرانبارەوە دەستی پێکردووە، قاچەکانی بریندار بوون.
له‌كاتى راگه‌یاندنى موجته‌با، وه‌ك شوێنگره‌وه‌ى خامنه‌یی باوكى، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگەیاند “موجتەبای تەمەن 56 ساڵ وەک سەرکردەی نوێ قبوڵ ناکەین و داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجی ئێرانی کرد”.
سه‌ره‌تا ده‌ستپێكردنى شه‌ڕ، مەسعود پزیشکیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند “موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی كۆمارى ئیسلامیی ئێران سەرەڕای برینداربوونی لە کاتی شەڕدا سەلامەته و تەندروستیی باشە”.
سەرکردە نوێیەکە پیاوێکی ئایینییە کە لە ئێستاوە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر هێزە ئەمنییەکان و تۆڕە بازرگانییە فراوانەکەیان هەیە.
عەلی خامنەیی باوکی موجتەبا لە یەکەم رۆژی هێرشەکانی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران زیاتر لە هەفتەیەک لەمەوبەر لە هێرشێکی ئاسمانی‌دا کوژرا.
ع