مهودا میدیا-
لە کاتێکدا غادی ئایزنکۆت، سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆن له ئیسرائیل لە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت لە ئیسرائیل بهردهوامه، پرسیار لەبارەی دەسەڵاتەکانی حکومەتە چاودێرەکەی ئێستا کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکایەتیی دەکات، دەوروژێنرێت.
کەناڵی 12ى ئیسرائیل راوێژی بە شارەزایانی یاسایی کردووه بۆ لێکۆڵینەوە لە دەسەڵاتەکانی حکومەتی ئینتقالی ئێستای سەردەمی ناتانیاهۆ و سنووردارکردنی بڕیارەکانی بەتایبەتی سەبارەت بە بابەتە ئەمنی و سەربازییەکان.
بەگوێرەی کەناڵەکە، یاسای بنەڕەتی/ حکومەت لەڕووی دەستوورییەوە، هیچ سنووردارکردنی ئاشکرای بۆ دەسەڵاتەکانی حکومەتی ئینتقالی تێدا نییە و رێگەی پێدەدات بەردەوام بێت لە بەڕێوەبردنی کاروباری دەوڵەت.
سەبارەت بە دانان و دەرکردنی وەزیرەکان، سەرۆکوەزیران بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتی پێشووەوە، دەسەڵاتی لەکارلابردنی وەزیرەکانی دەهێڵێتەوە تەنانەت لە چوارچێوەی حکومەتێکی ئینتقالیشدا.
بەپێی مادەی 30(د)ی یاسای بنەڕەتی حکومەت مافی ئەوەی هەیە ئەندامێکی کنێست وەک وەزیر دابنێت بۆ جێگرتنەوەی ئەو ئەندامەی کە ماوەی ماوەکەی تەواو بووە، بەبێ ئەوەی پێویستی بە رەزامەندی کنێست هەبێت.
سەرەڕای ئەوەی حکومەتێکی ئینتقالییە، بەڵام حکومەتی ئیسرائیل بەرپرسیارە لە پاراستنی وڵات و وەڵامدانەوەی پێشهاتە بەپەلەکان، بەتایبەتی لە بابەتە ئەمنییەکان.
دادگای باڵا دەسەڵاتی فراوانی بە حکومەتە ئینتقالیەکان بەخشی لە بوارەکانی ئاسایش و پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەڵام مەرجی ئەوەی دابوو کە ئەو کارانەی ئەنجام دەدرێن دەبێت لەسەر بنەمای پێویستییەکی بەپەلە و جەوهەری بن.
ع