بەقایی: دەبێت وڵاتانی کەنداو قەرەبووی زیانەکانی ئێران بکەنەوە

مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد لێدوانەکانی فەرماندەی سێنتکۆم لە هاوکاریکردنی وڵاتانی ناوچەکە بۆ هێرشەکانی سەر ئێران بەڵگەی زۆر روونن
کە ئەو زیانەی بە وڵاتەکەیان گەیشتووە، راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ سەرچاوەکەی هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە بووە.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ئەو وڵاتانەی بە هەر شێوازێک راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، رۆڵیان هەبووە لە دەستدرێژی سەربازیی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، بە پێی بڕیارنامەی ژمارە (3314)ی نەتەوەیەکگرتووەکان، وەک هاوکار و هاوبەشی دەستدرێژکاران هەژمار دەکرێن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “واشنتن چەمكی دانووستان و دیپلۆماسیی لە مانا بەتاڵ كردووەتەوە و تەنها بۆ پەردەپۆشكردنی كردەوە دوژمنكارانەكانی بەكاریهێناوە، بە جۆرێك كە گۆڕانكاریی حزبی لە ئەمەریكا هیچ گرنگییەكی بۆ ئێران نییە چونكە سیاسەتی دەرەوەی لە لایەن ئیسرائیلەوە ئاراستە دەكرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەمەریکا یاسا نێودەوڵەتییەكان پێشێل دەكات لەپێناو پاراستنی ئیسرائیل، روسیا و چین لە پاڵ ئێراندا داوای لێپرسینەوە لە واشنتۆن دەكەن بەرانبەر ئەو بارگرژی و ئاڵۆزییانەی لە ناوچەكەدا دروستیكردوون، چونكە متمانەی دیپلۆماسی بە واشنتۆن نەماوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان