تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بڕێک پارەی لە ماڵێکدا دزیبوو

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتییان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە نزیکەی چوار ملیۆن دیناری لە دەغیلەی ماڵێکدا دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی نزیکەی ( چوار ملیۆن ) دیناری لەناو دەغیلەی ماڵەکەیدا دزراوە، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد و دەستیشیان بەسەر پارەکەدا گرتووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تۆمەتبارەکە (پ، ئ، ع لەدایکبووی 2003) لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (446) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان