رەشنوسێكی رێككەوتنی نێوان ئەمەریكا و ئێران بڵاوكرایەوە

مەودا میدیا-
كەناڵی حەدەس رەشنووسێكی سەرەتایی پێشنیاركراوی بۆ دانوستانەكانی ئەمەریكا و ئێران بڵاوی كردووەتەوە كە پێنج تەوەری سەرەكی لەخۆگرتووە.

بەپێی زانیارییەكانی كەناڵەكە رەشنوسەكە ئەم پێنج تەوەرەی لەخۆگرتووە:
یەكەم، زانینی پابەندبوونی پێشوەختەی ئێران سەبارەت بە داهاتووی كۆگا ئەتۆمییەكەی.
دووەم، تاوتوێكردنی رێوشوێنەكانی درووستكردنی متمانەی هاوبەش لە نێوان ئێران و ئەمەریكا كە رۆژانە جێبەجێ دەكرێن.
سێیەم، تاوتوێكردنی ئامادەكارییەكان بۆ دووبارە كردنەوەی گەرووی هورمز بە رووی كەشتیوانیدا لە ماوەی حەوت رۆژدا.
سێیەم، هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی ئێران بۆ ئەنجامدانی خولێكی دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریكا و دیاریكردنی دەوحە وەك جێگرەوەیەك بۆ ئەستەنبوڵ بە مەرجی بوونی گرەنتی ئەمنی بۆ شاندەكان.
چوارەم، سەیركردنی رۆڵی ئەگەری چین وەك زامنكەرێك بۆ جێبەجێكردنی هەر رێككەوتنێك.
پێنجەم، رێككەوتن لەسەر خشتەیەكی كاتی بۆ جێبەجێكردنی هاوكاتی پابەندبوونەكان لەلایەن ئەمەریكا و ئێرانەوە.

سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە هەر هەنگاوێكی ئەتۆمی ئێران، هەنگاوێكی هاوشێوەی ئەمەریكی لە بواری سزاكاندا بەرامبەر دەبێت، بەبێ ئەوەی هیچ لایەكیان ناچار بن سازش بكەن بەبێ وەرگرتنی پابەندبوونی بەرامبەر.

لەلایەكی ترەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند “گفتوگۆ دیپلۆماسییەكان لەگەڵ ئێران بەردەوامن و واشنتۆن كاتی پێویستی لەبەردەستدایە بۆ كۆتاییهێنان بەو جەنگە كە پێی ناوەتە مانگی حەوتەمییەوە”.

ترەمپ جەختی لەوەش كردەوە “ئێرانییەكان كێشەی گەورەیان هەیە و ناتوانن مووچەی سەرباز و پۆلیسەكانیان بدەن”.

باسی لەوەش كردووە “تێچووی ئەو جەنگە گرنگ نییە، چونكە ئەمەریكا قەرەبووی ئەو پارەیەی كردووەتەوە بە بەدەستهێنانی سەدان ملیار دۆلار لە ڤەنزوێلا كە دە هێندەی تێچووەكە دەبێت”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان