مەودا میدیا-
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد لەم هەفتەیە، سێ بەرپرسی سامانە سرووشتییەکان، سێ زانیاریی پێچەوانەی یەک سەبارەت بە بەنزینی بەرهەمی (50 هەزار) بەرمیل نەوتەکەیان بڵاوکردووەتەوە.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “لای بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رۆژانە یەک ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزین بەرهەم دەهێنن، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت دەڵێت یەک ملیۆن 800 هەزار لیتر بەرهەم دەهێنن، هەروەها لای
وەزیری پێشووی هەمان وەزارەتیش دوو ملیۆن بەرهەم دەهێنن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “جیاوازی ئەم سێ ژمارەیە رۆژانە (500 هەزار) لیتر بەنزینە، کە بە نرخەکەی خۆشیان (750 دینار) دەکاتە (375 ملیۆن) دینار، ئەمە بێجگە لەوەی چەند گازو نەوتی سپی و بەرهەمەکانی تر بەرهەم دەهێنن و داهاتەکەی ئاشکرا ناکەن”.
ب ح