مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد وڵاتەكەی مووشەكی نییە كە مەودای زیاتر لە دوو هەزار کیلۆمەتر بێت و مووشەكەكانیان بۆ بەرگریكردنە لە خۆیان نەک هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێک.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “خواستی ئەوەیان هەبووە مەودای موشەکەکانیان لە خوار دوو هەزار کیلۆمەترەوە بهێڵینەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “خواستی ئەوەیان نیە ببینە خاوەنی مووشەكی مەودا دێژ، چونکە هیچ دوژمنایەتییەکیان بەرانبەر بە خەڵکی ئەمەریکا یان ئەوروپا یان هەر وڵاتێکی تر نییە”.
ب ح