مەودا میدیا-
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد مانگرتنی شێروان شێروانی لە خواردن پێی نایە ڕۆژی 13هەمینەوە، ئەو لەم مانگرتنەیدا دوو داوای زۆر سادەی هەیە کە هیچ ناکۆک نین لەگەڵ یاسا بەرکارەکان.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “داواکارییەکانی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بریتییە لە واستنەوەی بۆ چاکسازیی سلێمانی و سەردانیکردنەوەی ماڵ و منداڵەکەیەتی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “شێروان شێروانی داوا لە هەموو ئازادیخوازان دەکات سۆشیال میدیا بکەنە مینبەری فشارو پشتیوانی بن، تاوەکو ئەو کاتەی داواکارییەکانی جێبەجێ دەبن، یان مانگرتنەکەی دەشکێنیت، لە بیری ناکەن و پشتیوانی ئەو گەنجە ئازادیخوازە دەبن”.
ب ح