مەودا میدیا-
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ئاشکرایکر له‌ناو ریزەکانی حه‌شدی شه‌عبیدا لیوا و فه‌وج هه‌یە بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن و بەدەستهێنانی دەنگ دروستكراون.
عه‌دنان فه‌یحان، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایگەیاند “حه‌شدی شەعبی له هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تدا دامهزراوەو سیمایه‌كی ئایدیۆلۆژیی، كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی وه‌رگرت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وه‌ك گرێبه‌ست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئەندامانی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرێت، بۆیه ده‌بێت یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی و په‌یكه‌ری حه‌شد ده‌ربكرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “لە خولی پێشووی پەرلەمان خاڵێکی ناکۆک خاڵی ناكۆك رێگربوو له دەرچوونی یاسایەکی تایبەت بە حه‌شدی شه‌عبی، ئەویش درێژکردنەوەی ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌رۆكی دەستەی حه‌شد بووە”.
ب ح