ئیلهام ئەحمەد هۆشداریی دەدات

مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر ئاشکرایکرد بەهۆی بەردەوامی گرژییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، مەترسی هەیە شەڕێکی نوێ لە سوریا سەرهەڵبدات.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند “قۆناغی ئێستا پێویستی بە بەهێزکردنی گیانی یەکڕیزی و هەماهەنگی و هاوپەیمانی بەرپرسیارانە هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێشتا زۆرێک لە بڕگەکانی رێککەوتنی 2026/1/29، كه‌ له‌ نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتی سوریا جێبەجێ نەکراون”.

ئەوەشی خستەڕوو “نوێنەرایەتی ژنان لە دامودەزگا کاتییەکانی حکومەتدا سنووردارە، هەروەها کارکردن بۆ دووبارە داڕشتنەوەی لیواکان و رێکخستنەوەی هەیکەلی سەربازیی بەردەوامە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان