مهودا میدیا-
سوپای ئێران ئهمڕۆ یەکشەممە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی لە هەر هێرشێکی نوێی ئەمهریکای کرد، ئەمەش دوای رۆژێک لە رەتکردنەوەی پێشنیاری تاران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و کۆتایی هێنان بە شەڕەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا، هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئێران پابەندبوونی خۆی بە رێڕەوی دیپلۆماسی دووپاتکردەوە و رایگەیاند کە چاوەڕوانی وەڵامی واشنتۆنن لە رێگەی نێوەندگرانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتێكى ئاژانسى رۆیتەرزى ئهمهریكى، محەمەد ئەکرەمی نیا، وتەبێژی سەربازیی ئێران لە زاری میدیای ئێران بڵاویکردۆتەوە کە هێزە چەکدارەکان بۆ هەر هێرشێکی نوێی ئەمهریکا ئامادەن.
هۆشداریشیدا لەوەی ئەمهریکا زیانی زیاتری پێدەگات ئەگەر هێرشێکی تر ئەنجامبدات، لە لێدوانێکدا کە لە کاتێکدایە ناکۆکییەکان لەسەر مەرجەکانی کۆتاییهێنان بە شەڕ و دەستپێکردنەوەی کەشتیوانیی لە گەرووەکە بەردەوامە.
لە بەیاننامەیەکی جیادا ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی سوپای ئێران، ململانێکانی بە قۆناغێکی گرنگ و چارەنووسساز وەسف کرد و وتی “تاران قبوڵ ناکات لە بازرگانیی بێبەش بکرێت لە کاتێکدا زلهێزە دەرەکییەکان رێڕەوی ئاوی ستراتیژی ناوچەکە بەکاردەهێنن”.
ئاماژەی بەوەشکرد “ئەگەر ئێران نەتوانێت بازرگانیی بکات، ئەگەر ئێران نەتوانێت بژی، ئەوا کەس ناتوانێت بازرگانیی بکات یان بژی، رێگری لە بەکارهێنانی گەرووی هورمز بکات کە بە دوژمنانی وڵاتەکەی ناوی بردووە، تا ئەو سنووردارکردنانەی بەسەر ئێراندا سەپێنراو لە شوێنی خۆیان بمێننەوە”.
هاوتەریب لەگەڵ لێدوانە سەربازییەکان، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “چارەسەرکردنی قەیرانەکە پێویستی بە چارەسەری دانوستان هەیە، هەر هەنگاوێک بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز بەندە بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی تاران”.
روونیشیکردەوە “ناوبژیوانان رەتکردنەوەی فەرمیی ئەمهریکییەکانی ئەم پێشنیازەیان بە لایەنی ئێرانی نەگەیاندووە، سەرەڕای لێدوانە گشتییەکانی ترەمپ، ئێران چاوەڕێی ئاگادارکردنەوەی هەڵوێستی کۆتایی دەکات پێش ئەوەی بڕیار بدات”.
ع