مەودا میدیا-
پڕۆژەی رووناکی ئاشکرایکرد بڕیاری لێخۆشبوونی 50%ی پسووڵەی کارەبا بەهیچ شێوەیەک پسووڵەکانی دوای جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ناگرێتەوە.
پڕۆژەی رووناکی رایگەیاند “بڕیاری لێخۆشبوونی 50% لە پسووڵەی کارەبا، تەنها ئەو قەرزە کەڵەکەبووانە دەگرێتەوە کە پێش جێبەجێکردنی پڕۆژەی رووناکی تۆمارکراون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر هاوبەشێک کە پێش گەیشتنی پڕۆژەی رووناکی، قەرزی کارەبای لەسەر بووبێت و پاکتاوی نەکردبێت، دەتوانێت سوود لەم لێخۆشبوونە وەربگرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو ” ئەو دەنگۆیانەی باس لە لێخۆشبوونی 50% لە پسووڵەکانی پڕۆژەی رووناکی دەکەن، هیچ بنەمایەکی راستییان نییە و بڕیارێکی لەم شێوازە لە ئارادا نییە”.
ب ح