مەودا مدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیال پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد دوای سەرکەوتنی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی نیوەی خولی ئەمەریکا، دەستدرێژییەکانی ئێران زیاتر بووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “هەفتەی رابردوودا ئێران زیاتر لە هەر کاتێکی تر درۆن و مووشەکی ئاراستە کردووە، بەڵام سەرجەم درۆن و مووشەکەکانی خراونەتخوارەوە و هیچ زیانێکیان نەبووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “نرخی نەوت دابەزینێکی پێوانەیی تۆمارکردووە و دوای هەڵبژاردنی نیوەی خولیش بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “دەسەڵاتدارانی ئێران تاوەکو ئێستا ۸۱ هەزار خوۆپیشاندەری وڵاتەکەیان کوشتووە، سەرکردەکانی ئێران دیموکراتەکان بە لاواز و وێرانکەری ئەمەریکا دەبینن، بەڵام هەرگیز ئەوە روونادات”.
ب ح