مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆ و كۆتایی هاتنى وه‌رزى پێگه‌یشن، نرخى په‌تاته له ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبووه.
سه‌عید عه‌بدوڵڵا، له عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “هۆكارى گرانبوونى په‌تاته بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆ و كۆتایی هاتنى وه‌رزى پێگه‌یشتنه، ئێستا پهتاتهیهكى كه‌متر ده‌خرێته بازاڕه‌وه و به‌پێى پێویستیی ناوخۆ نییه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “یه‌ك كیلۆ په‌تاته به 1250 دیناره و له دوكان و بازاڕه‌كانیش یه‌ك كیلۆ به 1500 دینار به‌ده‌ستى هاوڵاتییان ده‌گات”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئه‌گه‌ر هاورده‌كردن بكرێته‌وه، نرخى په‌تاته هه‌رزان ده‌بێته‌وه و پێویستیی ناوخۆ زیاتر پڕده‌كرێته‌وه”.
ع