وەزیری دارایی عیراق بەڵێنی خەرجکردنی مووچە دەدات

مەودا میدیا-

شوی رابردوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق تایبەت بە چەند پرسێکی ئەمنیی و ئابووریی بەڕێوەچوو بەڵام گفتوگۆ لەبارەی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکرا.

د.خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق لە زاری فالح ساری، وەزیری داراییەوە رایگەیاند “هەوڵدەدەن لە دوو رۆژی داهاتوودا پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆبکەنەوە و رەوانەی بکەن”.

فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق رایگەیاندووە “هێشتا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بڕی داهاتی ناوخۆ وەڵامی نەداونەتەوە بۆیە ناچارن بڕی 120 ملیار دینار لە پارەی مووچە (مەقاسە) بکەن یان ببڕن”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی 45 رۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانی حوزەیران (6)ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕیوە و تاوەکو ئێستاش هیچ وادەیەک بۆ خەرجکردنی مووچە نییە”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەهانەی کەمبوونەوەی داهات بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا لە خاڵە سنوورییەکان و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، تونای کۆکردنەوەی 120 ملیارەکەی داهاتی ناوخۆیان نەماوە و داوای کەمکردنەوەی ئەو بڕە بۆ (55 ملیار تاوەکو 60 ملیار دینار)ی مانگانە دەکەن.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان