مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئاشکرایکرد کە ئەمەریکا و ئێران بە فەرمی گەیشتوونەتە رێککەوتنی ئاشتی و واژۆکردنی فەرمی لە 19ی حوزەیران لە سویسرا ئەنجام دەدرێت.
شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان رایگەیاند “ئەمەۆ ریکا و ئێران پابەندن بە کۆتاییهێنان بە دەستبەجێ و هەمیشەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە هەموو بەرەکان بە لوبنانیشەوە”.
لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “بەپێی رێککەوتنەکە گەروی هورمز و گەمارۆی دەریایی دەستبەجێ هەڵەگیرێت و تێپەربوون لەگەرووەکە بەبێ پێدانی باجە”.
ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە “کەمێکی تر، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، راگەیاندراوێک لەبارەی رێککەوتنی راگرتنی جەنگ و ئاگربەست لەگەڵ ئەمەریکا دەردەکات”.
ب ح