زێڕ و زیو دابه‌زین و ئه‌گه‌رى زیاتر دابه‌زینیش هه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانى، نرخى ئاڵتوون و زیو دابه‌زینیان تۆماركرد و له‌ چاوه‌ڕوانى بازاڕى كۆتایی هه‌فته‌ى رابردوو نه‌بوو.

هه‌فته‌ى رابردووتر سه‌ره‌ڕاى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى سوودى بانكى له‌ لایه‌ن بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام نرخى زێڕ و زیو به‌رزبوونه‌وه‌یان تۆماركرد و پێچه‌وانه‌ى پێشبینیی وه‌به‌رهێنه‌ران و بازاڕه‌كانیش بوو، چونكه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرا نرخه‌كان دابه‌زن.

به‌ڵام ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕى بۆرسه‌، نرخى زێڕ دابه‌زینى تۆماركرد و یه‌ك ئۆنسه‌ بۆ 4136 دۆلار دابه‌زى، هاوكات نرخى ئۆنسه‌ى زیویش دابه‌زینى تۆماركرد بۆ ئاستى 61 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك.

پێشبینیی ده‌كرێت له‌ كۆتایی هه‌فته‌ به‌پێى هه‌لى كار و بێكاریی له‌ ئه‌مه‌ریكا كه‌ داتاكان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، نرخى زێڕ و زیو به‌رزبوونه‌وه‌ یان دابه‌زین تۆمار بكرێن.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان