مەودا میدیا-
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشکرایکرد پارتی لەسەر ئاستی میدیاو سەركردەكانی دانپێدانانێكی مێژوویی تۆماركرد کە رێبوار تەها، باشتین پارێزگاری کەرکوک بووە.
لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند “پاش دوو ساڵ هێرش بۆسەر رێبوار تەها، پارتی و میدیاكانی دانیان بەوەدانا كەپارێزگاری كەركوك باشترین پارێزگارە لە کاتێکدا دەیانووت هیچی پێناكرێت و هیچی نەكردووە، كەچی ئێستا دەڵێن خزمەتی خەڵكی كردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پارتی دەیوت رێبوار تەها نوێنەرایەتی كوردو پێكهاتەكان ناكات، بەڵام سێ رۆژە دەڵێت باشترین پارێزگارەو نوێنەری كوردە، سەركردایەتی پارتی بەو قسانە میدیاكانيان شەرمەزار كردووەو سەریان لەخەڵك و جەماوەری خۆیان شێواندووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “سەركردایەتی پارتی قسەكانی پێشوتری خۆیان بەدرۆخستەوەو ئەوەی بەخیانەت ناویان دەبرد، ئێستا بووەتە دڵسۆزیی بۆ کەرکوک و کەرکوکییەکان”.
ب ح