ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى نه‌وتى سپیی ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتییه‌كانى هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى نه‌وته‌كه‌ى به‌غدا، ده‌ست به‌دابه‌شكردن ده‌كه‌ین و لیترى به‌ 250 دینار دابه‌شده‌كرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بەم زووانە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت
دوای هەوڵە بەردەوامەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ دابینكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی؛ ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ رەزامەندیی بۆ دابینكردنی (50) ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێم دەربڕی. ئەم بڕە نەوتە تەنیا لە (18%)ی پێداویستیی هەرێمی كوردستان دابین دەکات کە پێویستی بە بڕی (268,710,600) لیترە، ئەگەر بۆ هەر خێزانێک تەنیا (200) لیتر دابین بكریت.
هەر لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە نەوتە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەوت و كانزاکانی شارەكانەوە بە میكانیزمێكی گونجاو و به هەمان نرخی دابین كراو له لایەن وەزارەتی نەوتی ئیتحادى كه 250 دینار بۆ هەر لیترێکە دەست بەدابەشكردنی دەکات.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ لەسەر هێڵ دەبێت بۆ گواستنەوەی ئەو بڕە نەوتەو زیادكردنی بڕەكەی كە لەگەڵ پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستان بگونجێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان