ناتانیاهۆ پێش ركابه‌ره‌كانى كه‌وتووه‌

مه‌ودا میدیا-

جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان له‌ ئیسرائیل بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌پێى رێژه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان، هاوپه‌یمانییه‌تى ناتانیاهۆ له‌ پێش ركابه‌ره‌كانیه‌وه‌یه‌تى.

به‌پێى ئامارى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان له‌ لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى ئه‌و وڵاته‌، هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌ى ناتانیاهۆ پێش حزبه‌ ئۆپۆزسیۆن و هاویه‌یمانیه‌تیی ئۆپۆزسیۆن كه‌ ركابه‌رى ناتانیاهۆن كه‌وتووه‌و تا ئێستا 56 كورسیى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ به‌رانبه‌ردا، هاوپه‌یمانیی ئۆپۆزسیۆن 49 كورسیی به‌ده‌ستهێناوه‌ و عه‌ره‌به‌كانیش 16 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه‌.

تا ئێستا رێژه‌ى سه‌دا 100ى ده‌نگه‌كان جیانه‌كراونه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌رى گۆڕانكاریی هه‌یه‌ له‌ ژماره‌ى كورسییه‌كان.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان