عیراق هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین دەدات

مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەى نەوت و گاز لە پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە دروستبوونی قەیران و کەمی بەنزین لە وێستگەکان ئاشکرایکرد هۆکارى قەیرانی سووتەنى دەگەڕێتەوە بۆ راگرتنى پاڵپشتییەکانى حکومەت.

محەمەد نعێمی، ئەندامی لیژنەى نەوت و گاز لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند ” ئەنجومەنی وەزیران پێداچوونەوە بۆ بڕیارەکان و لێکەوتەکانی دوای هەڵگرتنی پاڵپشتی دارایی حکومەت لە نرخەکان دەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لیژنەکەیان سەردانی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانیان کردووە بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی بەنزین و گاز، هەروەها هەوڵێکى چڕ لەلایەن وەزارەتی نەوت و کۆمپانیاکەوە هەیە، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە”.

ئەوەشی خستەڕوو “بڕیارەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە هەڵگرتنی پاڵپشتی لە نرخەکانی سووتەمەنی، بووە هۆی دروستبوونی قەیران و کەمی بەنزین، لە ئێستادا حکومەت لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوەی لە بڕیارەکەی دەکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان