مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى كۆمارى ئێران له نوێترین په‌یامیدا له باره‌ى رێككه‌وتنى ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك ملكه‌چ نابین.
مسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند “دانوستان بە واتاى دەستبەرداربوون لە بنەماکان نییە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لەژێر بارى هیچ جۆرە ترساندن یان فشارێکی نایاساییدا ملکەچ نابێت”.
سه‌رۆك كۆمارى ئێران وتیشى “دانوستان تەنها یەکێکە لە ئامرازەکان بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “حکومەت هاوتەریب لەگەڵ دانوستانەکان، هەوڵی گرتنەبەری چەندین رێڕەوی جیاواز دەدات بۆ بەهێزکردنی ئابووری و بەرزکردنەوەی پێگەی وڵات”.
بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتوو رێككه‌وتنى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له باره‌ى راگرتنى شه‌ڕ و كردنه‌وه‌ى گه‌رووى هورمز ئه‌نجامبدرێت.
ع