ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لەگەڵ ئەوەی پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە، هاوكات ئەگەری بارانبارین لە هەندێك لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند” ئەمڕۆ سێ شەممە 16/06/2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكانیش نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی كەمێك نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی باكووری رۆژهەڵات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 تا 2) پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ بەمشێوەیە:
هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
پیرمام: 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 35 پلەی سیلیزی
دهۆك: 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان