مەودا میدیا-
رابه‌ری رۆحی دروزهكانی سوریا لە پارێزگای سوه‌یدا ئاشکرایکرد پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی (خۆسه‌ر) له ناوچه‌ی (جه‌به‌ل به‌شان) كه به‌ته‌واوه‌تی دابڕاوبێت له حكومه‌تی دیمه‌شق بڕیارێكه كه پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تێدا نییه.
شێخ حیكمه‌ت هیجری، رابه‌ری رۆحی دروزهكانی سوریا رایگەیاند “خواسته‌كانی نەتەوەی دروز دانووستانیان له‌باره‌وه ناكرێت و، رێگای جێبەجێکردنی مافی چارەی خۆنووسین به هه‌نگاوی چه‌سپاو بەردەوام بەرەوپێش دەچێت، ، دوور لە هەژموونی ئەو گرووپانەی کە رووداوه‌كان سه‌لماندیان پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵیاندا مه‌حاڵه”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەحمەد شەرع، تیرۆریستە و پێویستە بەپێی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی له‌سه‌ر هه‌موو تاوانه‌كانی دادگایی بكرێت، ده‌سه‌ڵاتی دیفاكتۆ ناتوانێت به‌زۆرو چه‌واشه‌كاریی خۆی بسه‌پێنێت، دروز خۆیان مافه‌كانی خۆیان به‌ده‌ستده‌هێنن و له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانن چۆن كاروباری خۆیان و ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ببه‌ن”.
ئەوەشی خستەڕوو ” ناوچه‌ی جه‌به‌ل به‌شان رووبه‌ڕووی ئابڵوقه‌ی ئابووریی و داگیركاریی ئیداری و سیاسه‌تی به‌رنامه بۆ داڕێژراوی برسیكردن بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به هۆشیاری خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌م فشارانه‌ش تێده‌په‌ڕێنێت، سوپاسی هه‌وڵی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تیی دەکەن بۆ چه‌سپاندنی ئیداره‌ی دروز و سه‌روه‌ریی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر جه‌به‌ل به‌شان”.
ب ح