مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانیی خۆراكى سلێمانى هۆشداریی ده‌دات به بریكاره‌كانى خۆراك و ده‌ڵێت، پاره‌ى زیاده وه‌ربگرن سزاى توند ده‌درێن.
كامه‌ران فه‌تاح، به‌رپرسى بازرگانیی خۆراكى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “پاره‌ى به‌شه‌خۆراك بۆ هاوڵاتییان و بریكاره‌كانیش دیاریكراوه و ده‌بێت هه‌مووان پێوه‌ى پابه‌ندبن”.
وتیشى “هه‌ر بریكارێك پابه‌ند نه‌بێت زۆر به توندی سزاى ده‌ده‌ین و نابێت بۆ هه‌ر كه‌سێك له 1500 دینار زیاتر وه‌ربگرن، داواش له هاوڵاتییان ده‌كه‌ین له‌و بڕه پاره‌یه زیاتر نه‌ده‌ن به بریكاره‌كان”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى چوار و داوا ده‌كه‌ین هاوڵاتییان زوو بچن وه‌ریبگرن چونكه گه‌رمه تا مادده‌كان خراپ نه‌بن و كێشه دروست بێت”.
ع