مەودا میدیا-
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتدەکاتەوە کە لە بەرانبەر تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز بەغدا باج بە ئێران بدات.
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند ” کێشەی سەرەکیی لەبەردەم هەناردەکردنی نەوت نەبوونی کەشتیی تایبەتە، نەک رێکارەکانی ئێران”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئێران پێشتر بە فەرمی بڕیاریداوە عیراق لە رێوشوێنەکانی تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز ببهخشرێت لە لیستی ئەو وڵاتانەدا نییە کە گەرووەکەی بەروودا داخراوە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی نەبوونی کەشتی نەوت هەڵگری تایبەت بە وڵاتەکەی لە دوو مانگی رابردوودا تەنها سێ کەشتیی نەوتهەڵگری عیراق بە گەرووی ھورمزدا تێپەڕبوون.
ب ح