مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵی ئاكسیۆس لە راپۆرتێكدا رایگەیاند “سوپای ئەمەریكا ئامادەكاری دەكات بۆ ئەگەری دەستپێكردنەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران”.
پێگەكە ئاماژەی بەوەكردووە “دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ راوێژكارە باڵاكانی ئاسایشی نیشتمانی ئەنجامداوە كە یەكەم كۆبوونەوەی لەو جۆرەیە لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە”.
ئاماژەی بەوەش داوە “سوپای ئەمەریكا ئامادەكارییەكانی بۆ ئەگەری نوێبوونەوەی ململانێ لەگەڵ ئێران كۆتایی پێدەهێنێت”.
لە راپۆرتەكەدا باس لەوەش كراوە “بڕیارە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە كەشتی فڕۆكەهەڵگری “رۆزڤێڵت”ی ئەمەریكی بگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەتۆمی (USS Theodore Roosevelt – CVN-71) یەكێكە لە زەبەلاحترین و پێشكەوتووەترین كەشتییە سەربازییەكانی جیهان كە سەر بە هێزی دەریایی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە كە درێژییەكەی نزیكەی 333 مەترە، واتا بەنزیكەیی هاوتایە لەگەڵ سێ یاریگای تۆپی پێی سەر یەك.
ئەم كەشتییە توانای هەڵگرتنی 65 بۆ 90 فڕۆكە و هەلیكۆپتەری جۆراوجۆری هەیە.
ئ پ