مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی عیراق لە وەڵامی پرسیارێکی یەکێک لە پێشکەشکارەکانی کەناڵی شەرقییە سەبارەت بە رەخنەی هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی بەوەی وەزارەتی دەرەوە لاواز بووە ئاشکرایکرد پێی خۆش نەبوو وەڵامی بداتەوە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند ” پێدەچێت هۆشیار زێباری كێشەی هەبێت، هەموو جارێک دەردەكەوێت و قسە دەكات، ئیرەیش هەندێكجار كوشندەیە خوا شیفای بدات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هۆشیار زێباری مافی ئەوەی نییە هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی بكات، مێژوو هەڵسەنگاندن دەكات، پەرلەمانتاران هەڵسەنگاندن دەكەن، با پەرلەمانتاران هەردووكیان هەڵبسەگێنن”.
ب ح