فەرهاد تۆفیق: فەرمانی دەستگیرکردنی کاکە حەمە سیاسییە

مەودا میدیا-

وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئاشکرایکرد بڕیارەکەی دادگای چەمچەماڵ پەیوەندی بە بارەگای پارتەكەیانەوە هەیە لە شارۆچکەی تەکییە، لە کاتێدا ئەو بارەگایە کاتی هێزەکانی سۆسیالیست لە حزبی بەعسیان سەندووەتەوە.

د.فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “رەنگە بڕیارەکەی دادگای چەمچەماڵ سیاسیی بێت، چونکە بیناکە لەسەر شەقامە و پێدەچیت پرسەکە بازرگانیش بێت، لەسەر ئەم پرسەش بەرپرسی مەڵبەندی سۆسیالیست لە تەکیە چووەتە بەردەم دادگا و روونکردنەوەی بۆ دادوەر خستووەتەڕوو”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر کاتێک لایەنەکانی تر بارەگاکانیان رادەستکردەوە دەکرێت ئەو بارەگایەش بە پارتەکەیان چۆڵبکرێت، لە کاتێدا هەموو خانووە بێ تاپۆکانی کوردستان تاپۆ کراون، خێرە تەنها بارەگاکانی سۆسیالیست تاپۆ ناکرێن، ئەوەشی خۆی بە میراتگری بەعس دەزانێ با بێت بارەگاکەی رادەست بکەنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان