مەودا میدیا-
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران سەبارەت بە لەشکرکێشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان ئاشکرایکرد دەبێت ئیسرائیل لە تەواوی خاکەکانی لوبنان بکشێتەوە.
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس رایگەیاند “ئەگەر ئەمرۆ ئیسرائیل بە ویستی خۆی لە باشووری لوبنان نەکشێتەوە، ئەوا سبەینێ ناچار دەبێت بە شکاوی لەو وڵاتە رابکات”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رۆژی رابردوو رایگەیاند “بەهیچ شێوەیەک سوپاکەیان لە باشووری لوبنان ناکشێننەوە تەنانەت ئەگەر سەرۆکی ئەمەریکاش داوایان لێبکات”.
لای خۆیانەوە میدیا ئەمەریکییەکان بڵاویانکردەوە “بە چاودێریی واشنتۆن، گفتگۆکان لەنێوان حومەتی لوبنان و ئیسرائیل بەردەوامە تاوەکو ئەو ناوچانەی لە باشووری وڵاتەکە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کۆنتڕۆڵکراون رادەستی هێزەکانی سەربە حکومەتی لوبنان بکرێنەوە و حزبوڵڵا لەو ناوچانە دووربخرێتەوە”.
ب ح