مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد لە کۆتا دیداریان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق دڵنیاییداوە لە مووچەی 2026ی هەرێمی کوردستان گەرەنتییە، ئەگەر هەناردەی نەوت و ناردنی داهاتی ناوخۆ بەردەوام بێت.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “بەپێی رێککەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغدا، هەناردەی نەوت جگە لە (50 هەزار) بەرمیلی ناوخۆ، لەگەڵ ناردنی (120ملیار) دیناری ناوخۆ؛ گەرەنتی مووچەی مانگانەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “چ حیکمەتێک لەدواخستنی ناردنی داهاتی ناوخۆ هەیە؟ واتە ئەگەر (120) ملیارەکە بنێرن، حکومەتی عیراق دەیخوات؟پارەکەش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی دادەنێرێت و نابرێتە بەغدا”.
ب ح