عومەر گوڵپی: هەزاران بەرمیل نەوت بە نرخی بازرگانی لە بازاڕدا هەیە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد هەزاران بەرمیل نەوت بە نرخی (330 هەزار) دینارو زیاتر لە بازاڕ هەیە، ئەم نەوتە لە روسیا، ئیمارات و سعودیەوە نایەت، بەڵکوو نەوتی خەڵکی کوردستان و عیراقە، بە نرخی حکومی نادرێت و بە بازرگانی بە خەڵکی دەفرۆشنەوە.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “نەوت وەک سەوزە و میوە نییە، بەرهەمهێنانی لە دەست خەڵکی کاسبکارو جووتیارەوە بێت، نەوت و بەرهەمەکانی لە (95٪) یبەدەست دەسەڵاتدارانی عیراق و کوردستانەوەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرما، نەبوونی کارەبا و گرانی نەوت تەنگی بە هاوڵاتییان هەڵچنیوە، کێ بەرپرسیارە لەم دۆخەی یەخەی هاوڵاتیی هەژاری گرتووە
لە وڵات و هەرێمی پڕ لە نەوت، خەڵک سەرەی گرتووە بۆ کڕینی دەبەیەک نەوت بە (35 هەزار) دینار”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان