سەردانی گەشتیاران بۆ گۆیژە سنووردار دەکرێت

مەودا میدیا-

جێگری پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد چەند رێکارێکی نوێی بۆ پاراستنی شاخی گۆیژە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە دەگرنەبەر و سەردانی گەشتیارانیش بۆ شاخەکە سنووردار دەکەن.

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند “ئەو رۆژانەی کەشوهەوا جێگیر نییە، بۆ رێگریکردن لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە، رێگە نادرێت گەشتیاران سەردانی شاخی گۆیژە بکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رۆژانی ئاسایی تاوەکو کاتژمێر 11ی شەو رێگە بە سەردانی گەشتیاران دەدرێت، دوای ئەو کاتە هاتوچۆکردن بە تەواوی قەدەغە دەبێت و رێگەنادرێت هیچ کەسێک شەوانە لە شاخەکە بمێنێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “لیژنەیەکی هاوبەش لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان پێکهێنراوە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی ئاگرەکە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لە رووداوەکە تێوەگلاون”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان