مه‌ودا میدیا-
سوپاى پاسدارانى ئێران له گه‌رووى هورمز ده‌ستیكرد به وه‌رگرتنى سه‌رانه له‌و كهشتیانهى كه له گه‌رووه‌كه تێده‌په‌ڕن.
به‌پێى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له میدیا ئێرانییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئێران بڕیاری وەرگرتنی کرێی خزمەتگوزارییەکانی لەو کەشتییانە خستە بواری جێبەجێکردنەوە کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.
به‌پێى هه‌واڵه‌كه كه له زارى په‌رله‌مانتارێكى ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه، لە ئێستادا لە هەر کەشتییەک بە تێکڕا بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار بۆ دوو ملیۆن دۆلار وەردەگیرێت.
ئێران ئه‌و كاره له به‌رانبه‌ر سزاكانى ئه‌مه‌ریكا به‌كارده‌هێنێت، هه‌روه‌ها له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت به‌شێكى كێشه‌ى نه‌ختینه و دۆخى دارایی چاره‌سه‌ر بكات.
له دواى شه‌ڕى ئێران و ئه‌مه‌ریكا، ئێران گه‌رووى هورمزى داخست، دواتریش ئه‌مه‌ریكا رێگاى له هاتوچۆى كه‌شتییه ئێرانییه‌كان گرت.