ترەمپ: وڵاتانی عەرەبی زۆر لە ئێران دەترسان

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێکدا ئاشکرایکرد ئەگەر ئێران دەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکاتەوە، هێرشی سەربازیی دەکەنەوە سەر وڵاتەکەی.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویست بوو”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەر ئەمەریکا هێرشی سەربازیی بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکان ئەنجام نەدایە، دەکرا ئێران لە ماوەی یەک مانگدا ببوایە بە خاوەن چەکی ئەتۆمی”.

ئەوەشی خستەڕوو “وڵاتانی عەرەبی زۆر زۆر لە ئێران دەترسان و هیچ کات نەیاندەتوانی هێرش بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی تاران ئەنجام بدەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان