مەودا میدیا-
وەزارەتی نەوت ئاشكرای دەكات” بۆ یەكەمجار لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ و داخستنی گەرووی هورمز، عیراق لە مانگی ئابدا بەرزترین رێژەی هەناردەكردنی نەوتی تۆماركردووە كە گەیشتووەتە نزیكەی 70 ملیۆن بەرمیل”.
سەلیم روكابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندووە” رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی عیراق لە رۆژێكدا سێ ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە، لە كاتێكدا تێكڕای رێژەی هەناردەكردنی نەوتی خاو لە ماوەی مانگی ئابدا گەیشتووەتە زیاتر لە 2.2 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا”.
ئاماژەی بەوەشكردووە” تێكڕای رێژەی هەناردەكردنی رۆنی سووتەمەنی گەیشتووەتە نزیكەی 30 هەزار مەتر سێجا لە رۆژێكدا”.
باسی لەوەش كردووە” هەناردەی نەوتی عیراق لە ماوەی مانگی ئابدا گەیشتووەتە نزیكەی 70 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو، كە بەرزترین داهاتی لە سەرەتای شەڕەوە بەدەستهێناوە، كە گەیشتووەتە نزیكەی 5.4 ملیار دۆلار”.
ئەوەشی روونكردووەتەوە” عیراق لە چوارچێوەی پلانە ستراتیژییەكانیدا هەنگاو دەنێت بەرەو هەناردەكردنی نەوتی خاوی خۆی لە رێگەی دەریاوە لە دەرەوەی گەرووی هورمز بە ئامانجی بەرزكردنەوەی بەهای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق، بەرزكردنەوەی نرخی فرۆشتن و بەدەستهێنانی زۆرترین داهات”.
ئ پ