مه‌ودا میدیا-
بڕیاره ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، په‌رله‌مانى عیراق كۆببێته‌وه و پرسى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانه و فراكسیۆنى پارتیش به‌شداریی ناكات.
شێروان دووبەردانی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند “فراکسیۆنی پارتی بەشداریی کۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەمانی عیراق ناکەن، چونکە کۆبوونەوەکە نایاساییە و جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان لەسەر کۆبوونەوەکە رەزامەند نەبووە”.
چه‌ند رۆژێكه، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى له رێگه‌ى به‌غداوه راگرتووه، ئه‌مه‌ش گرفتى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دروستكردووه.
ع