ئەمجارە گەرووی بابولمەندەبیش دادەخرێت

مەودا میدیا-
ئێران لە نوێترین هۆشدارییدا بۆ ئیسرائیل و ئەمەریكا دەڵێت” ئەمجارە ئەگەر شەڕ دەستپێبكاتەوە ئەوا بەرەی نوێی جەنگ دەكەنەوە و گەرووی بابولمەندەبیش هاوشێوەی گەرووی هورمز دادەخەن”.

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند” ئەمەریكا پشتگیری ئیسرائیل دەكات لەو كارە شەڕانگێزییانەی لە لوبنان و غەززە دەیكات، بۆیەش وڵاتەكەی كار بۆ چالاككردنی بەرەی نوێی جەنگ دەكات”.

وتیشی” ئەگەر ئیسرائیل و ئەمەریكا بەردەوام بن لە كارە قێزەونەكانیان ئەوا دۆخی هاتوچۆی كەشتییەكان لە گەرووی بابولمەندەب هاوشێوەی گەرووی هورمز لێدەكەن و رێگە لە هاتوچۆی كەشتییە بازرگانییەكان دەگرن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”ئەو تاوانانەی كە ئیسرائیل لە یەك كاتدا لە باشووری لوبنان و غەززە دەیكات، وڵاتەكە دەخاتە ناو گەردەلوولی هێرشەكانی حزبوڵڵا و جارێكی دیكە رووبەڕووی زریانی گەنجانی فەلەستینی دەبێتەوە، بۆیە باشترە ئیسرائیل دەست لەو كارانە هەڵگرێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان