مەودا میدیا-
وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مەریكا لە وتەیەکدا لە كۆنگرێسی وڵاتەکەی ئاشکرایکرد کار دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی بنکەی پیشەسازیی جەنگ و بونیادنانی سوپایەک کە ئەمەریکییەکان شانازیی پێوە بکەن.
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمەریکا رایگەیاند “ئیداره‌كانی پێشوو رێككه‌وتنی خراپیان له‌گه‌ڵ ئێران كردووە بەڵام تره‌مپ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست نه‌هێنێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “به‌درێژایی كات چاودێری دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن و توانا ئه‌تۆمییه‌كانیان له‌ناوبراوە، به‌ڵام هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی به‌رده‌وامه”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئیسرائیل هاوپەیمانێکی نموونەییە کە چەندین جار توانا و ئامادەیی خۆی بۆ شەڕکردن شانبەشانی هێزەکانی ئەمەریکا سەلماندووە و لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا رووبەڕووی ژینگەیەکی ئاڵۆزبوونەتەوە”.
ب ح