مەودا میدیا-
نووسەر و چاودێرێکی سیاسی کورد ئاشکرایکرد باندەکانی جۆلانی میلیشیای خێڵە ئەعڕابیەکان پێش خۆیان دەخەن بۆ پەلاماردانی سەر شەڕڤانان وە بۆ سەر شار و گوندەکانی کورد، بۆیە ئەمانە ئەهلی کوفر و نیفاقن، بەڵام ، خۆیان هەم کوفرن و هەم نیفاق، ئەوانە لە جنسی شەیتانن.
ئارام رەفعەت، نووسەر و چاودێری سیاسی رایگەیاند “ئەگەر باندە خێڵەکییەکان سەرکەوتن و ناوچەکەیان داگیرکرد، باندەکانی جۆلانی و لەپشت ئەوانیش کەناڵی بەدناوی ئەلجەزیرە و کەناڵە ریعییەکانی دیکەی شێخنشینەکانی کەنداو دەیکەنە شایی و لۆغان و دەڵێن عەشائیرە عەڕەبەکان دژی هەسەدە راپەڕین و ناوچەکەیان رزگار کرد”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بە پێچەوانەوە ئەگەر باندە عەشائیریەکانیش شکستیانهێنا، هەروەک دوێنێ لە چل ئاغا روویدا، هەمان باندەکانی جۆلانی و هەمان کەناڵە بەدناوە ریعییەکانی کەنداو دەیکەنە شین و گرین و دەڵێن هەسەدە هێرش دەکاتە سەر عارەبە مەدەنییەکان و دەیانکوژێت”.
ب ح