دوو هەفتەیە زێڕ بەردەوامە لە دابەزین

مەودا میدیا-
هەفتەی رابردوو دووەم هەفتەی لەسەریەك بوو كە نرخی زێڕ بەردەوام بوو لە دابەزین و شارەزایانیش هۆكارەكەی بۆ ئەگەرەكانی بەرزكردنەوەی سوودی بانكی دەگێڕنەوە.

هەفتەی رابردوو لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكان نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بە نزیكەی 4,590 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرا، بەڵام لە كاتی داخستنی بازاڕەكان دابەزی بۆ 4,508 دۆلار، واتا لە یەك هەفتەدا 82 دۆلار دابەزیوە، لە كاتێكدا لە ماوەی دوو هەفتەی رابردووی لەسەریەكدا یەك ئۆنسە زێڕ 190 دۆلار دابەزیوە.

پێشڕەو محەممەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند” یەكێك لە سەرەكیترین هۆكارەكانی دابەزینی نرخی زێڕ بۆ ئەگەرەكانی بەرزكردنەوەی سوودی بانكی لەلایەن بانكی ناوەندی ئەمەریكاوە دەگەڕێتەوە”.

وتیشی” هەركاتێك بانكی ناوەندی سوودی بانكی بەرزبكاتەوە، بازرگانان واز لە كڕینی زێڕ دەهێنن و پارەكانیان لە بانكەكاندا دادەنێن، ئەوەش وا دەكات كانزا زەردەكە نرخەكەی دابەزێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” یەكێكی تر لە هۆكارەكان، ئاماژەكانی دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی سەر ئێرانە لەلایەن ئەمەریكاوە كە ئەوەش دەبێتە هۆی بەردەوامی داخستنی گەرووی هەرمز و داخستنی گەرووی هورمزیش هۆكارێكە بۆ دابەزینی نرخی زێڕ”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان